ڤیدیچ:گۆڵی یه‌کسان کردن له‌ کۆتایدا وه‌ک بردنه‌وه‌یه‌. ... لێدوانی یاریزانان

یاریزانی به‌رگریکاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڤیدیچ له‌ لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند “که‌وا من زۆر دڵخۆشم به‌و گۆڵه‌ی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی هاوڕێم تێڤێز کردی له‌ کۆتای یاریه‌که‌ی ئێمه‌ و لێۆندا ، وه‌ من پێم وایه‌ گۆڵی یه‌کسان بوون له‌ کۆتای یاریدا خۆشیه‌کی وات پێده‌به‌خشێت که‌وه‌ک بردنه‌وه‌ وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌و له‌ کۆتای یاریه‌که‌دای ، وه‌ من پێم وایه‌ لیۆن یاریه‌کی به‌هێزیان کرد له‌گه‌ڵمان به‌تایبه‌ت بن زیمه‌ که‌ زۆر کێشه‌ی بۆ هێڵی به‌رگری دروست ئه‌کرد ، وه‌ من زۆر دڵخۆشم به‌و ئاسته‌ی هه‌ردوو یاریزان تێڤێز و نانی پێشکه‌شیان کرد کاتێ له‌ گێمی دوه‌مدا و له‌30 خوله‌کی کۆتایدا ته‌واو ئاستی یاریه‌که‌یان بۆ مان یونایتد گۆڕی ، پاشان ووتی یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌کانیشمان ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزن که‌ ئێمه‌ گه‌ر بمانه‌وێت ده‌توانین هه‌موو یاریه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌که‌ کۆتای پێبێنین”.

z ڕێکه‌وتی 2008/2/21-23:22 له‌لایان هەلگورد هەرکی چینی لێدوانی یاریزانان بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بۆ چوونه‌کان ?
Downloadtest
Statistiken