پێده‌چێت هۆتسفێڵد ببێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا. ... تایبەت بە یانەکان
هه‌واڵه‌کان له ئه‌ڵمانیاوه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ڕاهێنه‌ری ئێستای بایرن میونخ ئۆتمار هۆرسفێڵد له‌وه‌رزی داهاتوودا ببێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پی سویسری له‌دوای کۆتای هاتنی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای 2008 ، ئه‌م هه‌واڵه له‌کاتێکدا دێت که ئۆتمار ده‌بێت پاش ته‌واوبوونی ئه‌م وه‌رزه‌یانه‌که‌ی به‌جێ بێڵێت چونکه به‌رپرسانی بایرن یاریزان و ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی کلیزمان یان کردوه به ڕا‌ێنه‌ری یانه‌که بۆ وه‌رزی داهاتوو ، شایه‌نیی ووتنه هۆتسفێڵد له‌کاتی یاریکردنیدا یاری کردوه بۆ دوو یانه‌ی سویسری که یانه‌کانی بازڵ و FCلۆگانۆن واته پێشینه‌ی هه‌یه له سویسرا به‌س وه‌ک یاریزان به‌ڵام ئه‌م جاره وه‌ک ڕاهێنه‌ری ووڵاته‌که ڕوو له‌وێ ده‌کات.