ئه‌فرام گرانت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کرێت. ... وەرزش
پۆلیسی ئینگلیزی له‌میانی بڵاوکراوه‌یه‌کیاندا ڕایانگه‌یاند که‌وا دوێنێ نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاڕاسته‌ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئه‌فرام گرانتی ئیسڕائیلی کراوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا وه تیایدا هاتوه” ئه‌ی جوله‌که‌ی پیس له‌دوای کردنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌دا ئاماده به بۆ ئه‌وه‌ی به هێمنی بمریت وه خۆت و ژنه‌که‌ت ده‌بێ له‌ناوچن “، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پۆلیسی ئینگلزی چاودێریه‌کی پاریزه‌رانه‌یان خستوه‌ته سه‌ر ڕاهێنه‌ری ناوبراو و ووتوویانه هه‌وڵده‌ده‌ن که نێره‌ری ئه‌و نامه بدۆزنه‌وه‌و بیده‌نه ده‌ست یاسا بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسای بدرێت.