دوێنێ شه‌و یاریزانی به‌رگریکاری ئیتاڵی و میلانی پاولۆ ماڵدینی یاری ژماره 1000 له‌گه‌ڵ یانه‌که‌یدا ئه‌نجامدا له‌میانی یاریه‌کی خولی کالچیۆدا که‌یانه‌ی میلان به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی پارمادا به بێ گۆڵ ، هه‌رچه‌نده له خوله‌کی 68 هه‌شتدا وه‌ک یاریزانێکی یه‌ده‌ک یاریکرد وه‌له‌دوای یاریه‌که یاریزانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌یاری کردنی له ڕیزی میلان‌دا بۆ ئه‌و ماوه زۆره وه ووتی ئه‌م کاتێکی خۆشه لای من وه‌شانازی ده‌که‌م که توانیبێتم خزمه‌تی یانه‌که‌م کردبێت له‌و ماوه‌ی یاریم تێدا کردوه که نزیکه‌ی 24 ساڵ ده‌بێت و ووتی له‌به‌ر میلان چه‌ندین بۆندم ڕه‌تکردوه‌ته‌وه چونکه له‌دڵما خۆشه‌ویسته ،پاشان زۆر سوپاسی دایکی کردوو ووتی ئه‌و هه‌رده‌م هانیداوم تابه‌رده‌وام بم وه ئه‌مه وه‌ک دیاریه‌ک پێشکه‌ش دایکم و خێزانه‌که‌مان ئه‌که‌م ، شایه‌نی ووتنه ماڵدینی له‌ساڵی 1985 وه له‌یانه‌ی میلان‌دا یاری ده‌کات و تا ئێستا نزیکه‌ی 1000 یاری له بۆنه جیاجیاکاندا کردوه بۆ ئه‌و یانه که ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی پیوانه‌ییه بۆ یاریزان ماڵدینی له مێژووی یانه‌که‌دا.