وه‌ک ڕێزلێنانێک یانه‌ی ریال مه‌درید بۆندی ڕاول و کاسیاسی تازه کرده‌وه ... تایبەت بە یانەکان
یانه‌ی ریال مه‌درید ئیسپانی بۆ تۆپی پێ ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگێک دا وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشکه‌شی یانه‌که‌یان کردووه بۆندی هه‌ردوو یاریزانی ئیسپانی راول گۆنزالس و ئیکه‌ر کاسیاسی تازه کرده‌وه …به‌و پێیه بۆندی راولی ته‌مه‌ن 30 ساڵ تا حوزه‌یرانی ساڵی 2011 درێژ کرایه‌وه وه ئیکار کاسیاس ته‌مه‌ن 27 ساڵ که بۆنده‌که‌ی تا ساڵی 2011 بوو درێژ کرایه‌وه تاوه‌کو ساڵی 2017 واته تا کۆتایی هێنان به ژیانی وه‌رزشی ناوبراو وه‌ک یاریزان…هه‌ردوو یاریزان خۆشحالی خۆیان دووپات کرده‌وه و به‌ڵێنیان دا هه‌موو توانایه‌کیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه له یاریگاکان ببینرێن