کاسیاس:ناتوانرێت به‌راوردی نێوان من و بوفۆن بکرێت ... لێدوانی یاریزانان
گۆڵ پارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید وهه ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئیکه‌ر کاسیاس له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی گازیتۆ دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگه‌یاند ئاسته‌مه بتوانێت جیاوازی نێوان خۆی و بۆفۆن بکات چونکه هه‌ر گۆڵپارێزێک خاوه‌نی شێوازی یاری کردن و توانای جه‌سته‌یی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی …هه‌روه‌ها له پرسیارێکی رۆژنامه‌که ده‌رباره‌ی باشترین پێنج گۆڵپارێزی جیهان ئیکه‌ر کاسیاس هه‌ریه‌ک له (بوفۆن،ریێنا،چیک.پالۆپ.ڤاندێرسار) به باشترین پێنج گۆڵپارێزی جیهان ده‌ست نیشان کرد