ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێكراوی به‌رازیلی و یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به‌سه‌ركه‌وتوی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام دراو بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌یاریكردن دووركه‌وته‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئانسای ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه :دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ له‌یاری نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی لیڤۆرنۆ له‌خولی ئیتاڵیدا توشی پێكانێكی قورس هات , له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس‌دا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له ئه‌ژنۆی قاچی چه‌پیدا بۆ كراوه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه , دكتۆر ئه‌ریك رۆلان كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌نجامدا ڕایگه‌یاند : نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به‌سه‌ر كه‌وتوی كۆتایی هاتوو هیوامان به‌چاك بونه‌وه‌ی زۆره , به‌ڵام پێویسته ڕۆناڵدۆ بۆ ماوه‌ی 6 مانگ پشوو بدات و دواتر وورده ورده ده‌ست بكات به قۆناغی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و عیلاج ته‌بیعی ومه‌شق كردن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان تا به‌باشی بگه‌ڕێته‌وه ناو یاریگا , هه‌روه‌ها پزیشكه‌كه ئه‌وه‌شی ووت كه پێكانه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ زۆر گه‌وره‌یه‌و هاوشێوه‌ی ئه‌و پێكانهیه كه له‌ساڵی 2000 دا توشی هه‌مان یاریزان بووه هاوكات یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی ئاماده‌یی خۆی پیشاندا كه یارمه‌تی ڕۆناڵدۆ بدات به‌هه‌موو شتێك كه پێویست ببێت بۆ چاك بونه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یاریگاكان و یاریكردنی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ::