كاسیاس پێویسته گۆتی‌و رائول بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بكرێن ... لێدوانی یاریزانان
ئیكار كاسیاس گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له لێدوانیكدا رایگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی گۆتی هێرناندز، له‌گه‌ڵ رائول گۆنزالێس، پێویسته بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له خولی ناوخۆدا سه‌لماندوویانه كه دوو یاریزانی لێهاتوون له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كاسیاس، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه، ئه‌گه‌ر من راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوومایه بێ هیچ مه‌رجێك بانگێشتی هه‌ردوو یاریزانم بۆ نێو ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كرد، رونیشیكرده‌وه بانگێشتنه‌كردنی هه‌ردوو یاریزان بۆ نێو ریزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست راهێنه‌ره‌و ناتوانین هیچ بڵێین.