یاریزانی لاوی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی لیۆنی ئه‌و ووڵاته که‌ریم بن زیمه له‌میانی ووته‌یه‌کیدا ده‌رباره‌ی ڕۆناڵدۆ و ئه‌و پێکانه‌ی توشی هاتوه ووتی زۆر دڵم ته‌نگه بۆ ڕۆناڵدۆ چونکه ئه‌و شایه‌نی ئه‌وه نیه به‌ڵام هیچ ناوترێت له‌ئاست قه‌ده‌ردا ، وه ووتی من ئێستا ڕۆناڵدۆ وه‌ک مامۆستایه‌ک سه‌یرده‌که‌م چونکه له‌ماڵه‌که‌مدا چه‌ندین Dvd یم هه‌یه که له‌سه‌ر ڕۆناڵدۆ و ئه‌و یاریانه‌ی کردویه‌تی وه به‌به‌رده‌وامی وانه‌یان لێوه‌رده‌گرم و هه‌وڵده‌ده‌م له‌ناو یاریگادا جێبه‌جێیان بکه‌م وه ووتی هیوادارم که ڕۆناڵدۆ جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه‌و بتوانم شانبه‌شانی ئه‌و له‌یه‌ک یانه‌دا یاری بکه‌ین وه‌من ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێکانه‌ی تووشی هاتوه به‌باشترین یاریزانی هێرشبه‌ری داده‌بێم که‌له‌ته‌مه‌نمدا بینیبێتم ، شایه‌نی ووتنه بن زیمه‌ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی جیهانیه له‌وانه مان یونایتد و به‌رشه‌لۆنه و ئه‌رسیناڵ و ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤانتۆس .