ڕیال مه‌درید ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌یه له‌جیهاندا ... تایبەت بە یانەکان
یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌ی جیهان بۆ ساڵی 2007 داده‌نرێت .به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای دیلویت كه گرنگی به‌بواری سه‌رمایه‌گوزاری ده‌دات له‌جیهاندا , ده‌ركه‌وتوه كه سه‌رمایه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به 351 ملیۆن یۆرۆ دێت و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌ی جیهان بۆ ساڵی 2007 داده‌نرێت و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیش به سه‌رمایه‌ی 315,2 ملیۆن یۆرۆ له‌دوای یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه دێت .هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌ی كۆمپانیای دیلویتدا ده‌ركه‌وتوه كه یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌و چه‌ڵسی و ئه‌رسناڵ و ئه‌ی سی میلان له‌پله‌كانی دیكه‌دا دێن له‌ڕووی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌جیهاندا
