ئێگزافی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند كه دانیشتنم له كورسی یه‌ده‌كدا سودێكی زۆری پێگه‌یاندوم . ئیگزافی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ڕاگه‌یاند : كه به‌شدارنه‌بون له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دا‌و دانیشتنم له ناو یاریزانه یه‌ده‌كه‌كاندا زۆرترین سودی پێ به‌خشیوم و متمانه‌م به‌خۆم زیاتر بوه‌و یارمه‌تی داوم بۆباشكردنی ئاستی یاریكردنم و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه تۆماركردنی ئه‌م 2 گۆڵه‌ی كۆتایی بوو كه له‌یانه‌ی ئۆساسۆناو سیڤیلیه تۆمارم كرد. شایه‌نی باسه ئه‌م لێدوانه‌ی ئێگزاڤی وه‌كو نامه‌یه‌كیش وایه كه بینرێت بۆ هه‌ریه‌كه له دیكۆو ڕۆناڵدینهۆ كه پێیان ده‌ڵێت بێزارنه‌بن كاتێك له‌كورسی یه‌ده‌كدا ده‌بینرێن چونكه هۆكارێكه بۆ باشتكردنی ئاستی یاریكردن له‌یاریگادا ::
