ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ڕافائیل بینیتز له ووته‌یه‌کیدا ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که‌وا یانه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی باش خۆیان ئاماده کردوه بۆ یاری یانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له میانی یاریه‌کانی خولی 16 و قۆناغی ڕۆیشتنی یانه‌پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا که‌وا بڕیاره له‌یاریگای ئه‌نفێلدی تایبه‌ت به لیڤه‌ردا ئه‌نجام بدرێت 3شه‌مه‌ی داهاتوو ، وه له‌باره‌ی هێرشبه‌ری یانه‌که و هاووڵاتی خۆیه‌وه فێرناندۆ تۆرێس ووتی که‌وا ئه‌و خه‌ریکه به‌ته‌واوی له پێکانه‌که‌ی چاک ده‌بێته‌وه‌و بۆ ئه‌و یاریه ئاماده‌ی یاریکردن ئه‌بێت وه‌من زۆر ئومێدم به تۆرێس هه‌یه، شایه‌نی ووتنه تۆرێس له‌میانی یاریه‌کی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا تووشی پێکان هاتبوو پێش 2 هه‌فته به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا مه‌شقه‌کانی ده‌ستپێکردوه‌ته‌وه‌و وابڕیاره شه‌مه له‌گه‌ڵ لیڤه‌ردا له‌جامی یه‌کێتی ئینگلیزی‌دا یاری بکات.