ڕیکارد گه‌ر نه‌بیته پاڵه‌وان مۆرینیۆ ئاماده‌یه. ... تایبەت بە یانەکان
ئه‌مڕۆ گشت هه‌واڵه‌کانی له به‌رشه‌لۆنه‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن که‌وا له‌لایه‌ن هانده‌ران و به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به فه‌رمی فڕانک ڕیکارد ئاگادارکراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا یه‌کێک له‌و دوو نازناوه گرنگانه{خولی لالیگا-چامپۆن لیگا} به‌ده‌ست نه‌هێنێت له‌گه‌ڵ به‌رشه‌دا ئه‌وا وه‌رزی داهاتوو ده‌بێت یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جێ بهێڵێت چونکه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت پاریش یانه‌که به‌بێ یه‌کێک له‌و دوونازناوه وه‌رزه‌که‌ی کۆتا پێهێنا وه‌هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا باس له‌وه‌کراوه که به‌ڕێز تێکسێکی بجریستان به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری پورتوگالی جۆزێ مۆرینیۆ دا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌که وه ووتراوه که مۆرینیۆ چه‌ند کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رشه‌دا له غانا سازداوه به‌و هۆیه‌وه له‌کاتی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقادا.