کاناڤارۆ:یاریه‌کی زۆر به‌هێز چاوه‌ڕوانمانه. ... لێدوانی یاریزانان
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڤابیۆ کاناڤارۆ له‌لیدوانیکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاس ووتی : یانه‌که‌مان ئه‌م هه‌فته‌یه یاریه‌کی زۆر گرنگی هه‌یه به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێتیس هه‌روه‌ها یاریه‌که‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕۆما زۆر نزیک بۆته‌وه به‌ڕاستی یاریه‌کی به‌هێزه چونکه یانه‌ی ڕۆما به‌تایبه‌تی یاریزان تۆتی یاریزانێکی ئاست به‌رزه‌و به‌رگری یانه‌که ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، یاریه‌که‌شمان له یاریگای خۆمان نیه بۆیه ده‌بێت ئێستا بیر له‌و یاریه بکه‌ینه‌وه .
