ئه‌مشه‌و له چوارچێوه‌ی یاریه‌کانی خولی لا لیگای ئیسپانی کاتژمێر 9:00 به کاتی کوردستان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ڤالۆدۆلید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌ک بوونه‌وه یانه‌ی ریال مه‌دریدی خاوه‌ن یاریگا گه‌وره‌ترین ڤیستڤاڵی گۆل تۆمارکردنی له وه‌رزی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدا دوای ئه‌وه‌ی به 7 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی میوانی برده‌وه گۆڵه‌کانیش له ڕێگای یاریزانان (باپتیستا ، راول (2 گۆل)، ئاریان ڕۆبن، گوتی (2 گۆل)،درینتثی) هه‌ر له‌و یاریه‌دا یاریزان ڕۆبینهۆ له گێمی یه‌که‌می یاریه‌که تووشی پێکان هات و تا ئێستا رانه‌گه‌یندراوه که پێکانه‌که‌ی ڕۆبینهۆ سه‌خته یاخود نا،، یاریزان راول یش به تۆمار کردنی دوو گۆڵ له‌ی یاریه‌دا توانی گۆڵی ژماره 200 له مێژووی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار بکات …ماوه‌ته‌وه بڵێین یانه‌ی ریال مه‌درید ئێستا به جیاوازی هه‌شت خاڵ له‌گه‌ل یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م ریزبه‌ندی خولی ئیسپانی گرتووه