ریکارد ئاماده‌یه بۆند له‌گه‌ڵ درۆگبا و گارای مۆربکات ... لێدوانی راهێنە ران
هه‌رچه‌نده پێشتر راگه‌یاندرا که‌وا یانه‌ی به‌رشلۆنه پێویستی به یاریزان درۆگبا نیه به‌ڵام ڕاهێنه‌ری یانه‌که ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌ت کرده‌وه و رایگه‌یاند که‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له کۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆند له‌گه‌ڵ یاریزان درۆگبا مۆر بکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری یاریزانی کامیرۆنی ساموێل ئیتۆ ببن چوونکه ئیتۆ یاریزانێکی به توانایه و سوودێکی زۆری بۆ یانه‌که‌مان هه‌یه هه‌روا رایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆند له‌گه‌ل یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی راسینگ سانتاندێر ئیزکوێل گارای مۆر بکه‌ن چوونکه به‌رگری کارێکی چالاکه و ئه‌توانین سوود له تواناکانی ببینین