ڕۆژنامه‌ی (کورییری دیللو سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاوی کرده‌وه که ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌هۆی پێکانه‌وه ناتوانێت تا چوار مانگی تر یاری بکات و ئه‌م پێکانه‌ش له ئه‌نجامی یاریه‌که‌ی میلان به‌رامبه‌ر یانه‌ی فیۆرنتینا بوو که یانه‌ی میلان توانی سه‌ربکه‌وێت به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر و یاریزان کاکا که له‌پێش یاریه‌که‌شدا هه‌ستی به‌ئازار کردووه به‌ڵام نه‌زانراوه ده‌بێته هۆی ئه‌و پێکانه و له‌دوای یاریه‌که‌دا کاکا تووشی ئه‌و پێکانه بووه و ڕۆژنامه‌که به پێکانێکی ترسناکی دانا ، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هه‌ردوو یاریزان کاکا و پاتۆی له‌پێکهاته‌که‌ی دوور خسته‌وه به‌هۆی پێکانه‌وه که بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌مه یاریه‌ک بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندا بۆ خۆئاماده‌کردنی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌وه‌یه که یاریزان کاکا ناتوانێت به‌شداری یاریه‌کانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بکات به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسیناڵ و یاریزان پاتۆش یاری ناکات به‌هۆی پێکان هه‌روه‌ها یاریزان ڕۆناڵدۆ و ئینزاگیش به‌هه‌مان شێوه تووشی پێکان بوون ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر یانه‌ی میلان دروست ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی تیایه ، هه‌روه‌ها پزیشتی یانه‌ی میلان (بیار میرسمان) ووتی : کاکا تووشی پێکان بووه به‌ڵام پێکانه‌که‌ی زۆر ترسناک نیه له‌وانه‌یه ئه‌م وه‌رزه دورکه‌وێته‌وه له یاریگا به‌هۆی پێکانه‌که‌یه‌وه ، کاکا پێشترش هه‌ستی به‌و ئازاره کردوه به‌ڵام ئازێرێکی که‌م بووه و توانیوێتی به‌رده‌وام یاری بکات له‌سه‌ری و له ئه‌نجامدا تووشی ئه‌م پێکانه هات.
