ڤینگه‌ر:ئه‌دیبایۆر تاکه چاره‌سه‌ری ئه‌رسناڵ بوو بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی شوێنی هێنری ... لێدوانی راهێنە ران
دوای ڕۆشتنی تێری هێنری له یانه‌ی ئه‌رسناڵ چاوه‌روان ده‌کرا شوێنی هێنری به ئاسانی پڕ نه‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵ یاریزان ئه‌دیبایۆر پێشکه‌شی ده‌کات بۆته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ک …ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵ ئارسن ڤینگه‌ر رایگه‌یاند که‌وا یاریزان ئه‌دیبایۆر چاره‌سه‌ری شوێنی هێنریه و گۆڵکارێکی که‌م وێنه‌یه که له دواین 6 یاری له‌سه‌ر یه‌ک توانیوێتی گۆڵتۆمر بکات سه‌ره‌ڕای شێوازی ئاهه‌نگ گێڕانی له کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا به مه‌ترسی دار وه‌سف کرد که دوور نیه به‌و هۆیه‌وه تووشی پێکان بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له ساڵی 1997 ڕوویدا کاتێک یاریزان پاتریک ڤیێرا به هۆی شێوازێکی سه‌یری ئاهه‌نگ گێران له کاتی تۆمار کردنی گۆڵ بۆ ماوه‌ی 5 هه‌فته له یاریگاکان دابڕا
