مارادۆنا بۆ یه‌که‌م جار داوای لێبوردنی کرد ... لێدوانی یاریزانان
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی دیێگۆ مارادۆنا له لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ی به‌ریتانی بۆ یه‌که‌م جار داوای لێبوردنی له یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلیزی کرد بۆ ئه‌و گۆڵه‌ی که به‌ده‌ست له یاری کۆتایی جامی جیهانی 1986 له هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌رای تۆمار کرد شایه‌نی باسه زۆرجار داوا له مارادۆنا کرابوو که داوای لێبوردن بکات به‌ڵام ره‌تی کردبووه‌وه هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر بتوانم مێژوو بگه‌ڕێنمه‌وه بێگومان ئه‌و گۆڵه‌م به‌ده‌ست تۆمار نه‌ده‌کرده‌وه …هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی (پێلێ)ی به دوژمنی یه‌که‌می خۆی وه‌سف کرد و وتی هه‌موو کات وه‌ک دوژمنێک وایه بۆ من
