ئۆدۆ: هه‌نگاویکی گه‌وره‌مان نا بۆ سه‌رکه‌وتن. ... لێدوانی یاریزانان
یاریزانی ئیتاڵی و یانه‌ی میلان ماسیمۆ ئۆدۆ سه‌باره‌ت به یاریه‌که‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ووتی: یاریه‌کی به‌هێزمان ئه‌نجامدا توانیمان یاریه‌که یه‌کسان بکه‌ین و نه‌یه‌ڵین گۆڵمان ڵێ بکرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆمان و یاری داهاتووشمان له‌ناو یاریگای خۆمانه و یاریه‌که‌مان ئاسانتر ده‌بێت چه‌نکه هانده‌رێکی زۆر له‌یاریگاکه‌دا ده‌بێت و دڵنیام یاریزانان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر باشتر یاری ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسیناڵ که یانه‌یه‌کی زۆر به‌هێزن و هێرشی زۆر ده‌که‌ن و له‌ڕاستیدا چه‌ند هه‌ڵیکی گۆڵ کردنیان له‌ده‌ست دا به‌ڵام به‌هۆی لیهاتوویی گۆڵپارێز کالاچ گشت هه‌له‌کانیان له‌ده‌ست دا ، بۆیه ده‌بێت زۆر به‌چاکی خۆمان بۆ یاری داهاتوو ئاماده بکه‌ین تا بتوانین یاریه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان کۆتایی پێبێنین.
