یانه‌ی هه‌ولێر له یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه ... خولی عێراقی
ئه‌م رۆ هه‌ینی18/1/2008 له‌یارییه‌كی پێشخراوی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له‌یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه.
له‌یاریگای شه‌هید فڕانسۆ هه‌ریری له‌شاری هه‌ولێر یانه‌ی هه‌ولێر. له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا میوانداری یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی كرد , له‌م یارییه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر توانی به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه بباته‌وه , تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان لوئه‌ی صه‌لاح له ده‌قیقه‌ی 42 دا تۆمار كرا , به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی باكووردا مایه‌وه.
